رد شدن به محتوای اصلی

ژیان نامه ئۆمید رەحیمی


 

omid rahimi

ئۆمید رەحیمی، (لە دایکبووی ۶ی گەلاویژ)
دەرهێنەر، بەرهەمهێنەر، پێشکەشکار، بێژەری رادیۆ، هەواڵنێری سەربەخۆ و چالاکی سیاسی و میدیاییە. ناوبراو لە بواری مۆسیقاشدا وەکوو بەرهەمهێنەر کاری کردووە.


ژیان:

 
 لە تاراندا لە دایک بووە. لە تەمەنی هەشت ساڵانەوە، وەکوو خوێندکاری چیرۆکنووسی لە کانون پرورش فکری (ناوەندێکی پەروەردەیی بۆ منداڵان و مێرمنداڵان)دەستی بەکار کردووە. لە تەمەنی حەڤدە ساڵاندا یەکەم کۆمەڵە شێعری خۆی لە ژێر ناونیشانی شاعیری باران(شاعر باران) دا چاپ کردووە.
پاشان لە زۆربەی بڵاکراوەکان و ڕۆژنامەکاندا، بۆ وێنە ئەبرار و گۆڤاری رۆشدی ئاموزش و پەروەرش کاری کردووە. ناوبراو بە نووسینی شانۆنامە بۆ منداڵان و مێردمنداڵان، دەستی بە کاری تیاتر وەکوو نووسەر، دەرهێنەر و ئەکتەر کردووە. پاش کۆتایی خوێندنی دەرهێنان لە زانکۆ، کاری خۆی لە بواری بەرنامەسازی تەلەفزێۆنیدا دەسپێکرد و لە زۆربەی تەلەفزێۆنە فارسییەکانی دەرەوەی ئێران بۆ وێنە کەناڵی موهاجێر، ئێران موزیک، موهاجێر نێت ڤۆرک، PDF، GEM، PMC، نەواهەنگ و.... وەکوو بەڕێوەبەری بڵاوکردنەوە، بەرهەمهێنەر، دەرهێنەر و پێشکەشکار کاری کردووە. ئۆمید رەحیمی وەکوو بەرهەمهێنەر و بێژەر زیاتر لە ۱۰۰ پادکەستی رادیۆییشی بۆ رادیۆ نەواهەنگ بەرهەم هێناوە، هەروەها پاش دامەزراندنی رادیۆ نەواهەنگ ئەرکی بەڕێوەبەرایەتی ئەم ڕادیۆ و پاشان بەڕێوەبەرایەتی تەلەفزیۆنی نەواهەنگی پی سپێردراوە. ناوبراو لە سەردەمی کارکردنی لە تەلەفزیۆنە فارسییەکاندا چەند جار لە بەرنامەکانی خۆیدا، ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی حاکمەکانی ئێران لە بواری مۆسیقادا گرتووە و بەرهەڵست بە سنوربەندی مۆسیقای ژێرزەمینی و مۆسیقای ئیجازەپێدراو وێستاوە. هەر وەها ڕەخنەی لە قەدەغە کردنی چالاکی ژنان وەکوو گۆرانیبێژ گرتووە.
هەر ئەم ڕەخنە توندوتیژانە دەبنە هۆی ئەوەیکە لە ساڵی ۱۳۸۷ی کۆچی هەتاوییەوە بە بۆنەی هاوکاری لەگەڵ تەلەفزێونەکانی دەروەی ئێران، چەندین جار لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعات، ئیدارەی ئیتلاعاتی هێزەکانی ئاسایش و ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بگیردرێت و لە ئێراندا چیتر بواری کارکردنی پێنەدرێت. پاشان ئەو ناچار بە ڕۆشتن لە ئێران دەبێت. سەرەتا دەچێتە تاجیکستان و لەوێ درێژە بە چالاکییەکانی خۆی دەدات. ئۆمید رەحیمی پاش چوونە دەرەوە لە ئێران چالاکییە هونەرییەکانی خۆی کەم دەکاتەوە و زیاتر وکوو هەواڵنێر و چالاکی سیاسی دژایەتی خۆی لەگەڵ ئەسڵی ویلایەتی فەقیه و رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران  ئاشکرا دەکات. ناوبراو چەندین کەمپەینی وەکوو(#آنفالومیکنمسلبریتی_حکومتی) واتە ئانفالۆو کردنی کەسانی بەناوبانگی سەر بە حکومەت دامەزراند و تا ئەمڕۆش درێژەی بە چالاکییە سیاسییەکانی خۆی داوە.

چالاکییەکان:

 
☑بەرهەمهێنەر، دەرهێنەر و پێشکەشکاری سەدان بەش بەرنامەی تەلەفزیۆنی بۆ کەناڵە جۆراوجۆرکان بۆ وێنە: بەرنامەی (بچه‌های مهاجر) (روی خط مهاجر) (هایلایت) (پی دی فان) (طالع خورشیدی) (ما اینجاییم) (مود تایم) و...
☑دروستکردنی چەند فیلمی دۆکۆمێنتاری: سلام تاجیکستان، گویش‌های پاییزی و...
☑دروستکردنی زیاتر لە ۳۰ موزیک ویدیو و تێزێر وەکوو دەرهێنەر
☑بەرهەمهێنەر و بەڕێوەبەری بڵاوکردنەوە لە بواری مۆسیقادا لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران بە تایبەت تاجیکستان و جۆرجیا
☑نووسینی دوو کتێبی لەچاپ دراو و یەک کتێبی دەست بەسەرداگیراو
☑دروستکردنی سەدان بەش پادکەستی رادیۆیی لە بواری مۆسیقادا کە دەکری ئاماژە بە پادکەستی رادیۆیی سێگۆشە وەکوو بەناوبانگترینی ئەو پادکەستانە بکەین.
☑وت و وێژ لەگەڵ زۆربەی هونەرمەندانی بواری مۆسیقا لە چوارچێوەی بەرنامەی تەلەفزیۆنی و رادیۆیی بۆ وێنە: کۆچکردوو تورەج شەعبانخانی، کارینا کیمیایی، مەیسەم ئیبراهیمی، رەزا یا، ئەفشین سیاهپوش، مریەم حەیدەرزادە، مەرجان زەنگەنە، مەهدییە عەرەب، عەلی ئێستیری، کامەران رەسووڵ زادە، میلاد کیانی، عیرفان سەلیمی، رەزا شیری، موحەممەد یاوەری، ناسر سەدر، فەرەیدون ئەسرایی، عەلیرەزا عەسار، بابەک زەررین، نیما نورموحەممەدی، مەهدی زەنگەنە، سەعید سام، ئەنوشیروان تەقەوی، بابەک مافی و....
☑هاوکاری لەگەڵ کەناڵی سەفینەی وڵاتی تاجیکستان
☑هاوکاری لەگەڵ رادیۆی نەتەوەیی تاجیکستان
☑هاوکاری لەگەڵ رادیۆ و تەلەفزیۆنی تاجیکستان وەکوو ڕاوێژکار
☑هاوکاری لەگەڵ ڕۆژنامەی بیناکاران تاجیکستان
☑سەردەبیری بەشی هەواڵی میدیای نەواهەنگ
☑بەڕێوەبەری رادیۆ نەواهەنگ
☑بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی نەواهەنگ
☑هەواڵنێری سەربەخۆ